یه‌که‌مین خولی خه‌ڵاتی زانستی، فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی مه‌ستوره ئه‌رده‌ڵان به مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کانی کوردستان له سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، یه‌که‌مین خولی خه‌ڵاتی زانستی، فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی مه‌ستوره ئه‌رده‌ڵان به مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کانی کوردستان له سنه به‌ڕێوه ده‌چێت. دوایین مۆڵه‌ت بۆ ناردنی به‌رهه‌مه‌کان ۱۵‌ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته له‌م فستیڤاڵه‌دا داوا له هه‌موو که‌سانی لێهاتوو له بواره زانستیی و هونه‌رییه‌کان کراوه تاکوو کاره زانستییه‌کانی خۆیان بۆ ئه‌م فستیڤاڵه بنێرن و تێیدا به‌شداری بکه‌ن. به تایبه‌ت له ئه‌و که‌سانه‌ی که پڕۆژه‌ی زانستی نوێیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و و ده‌توانێت هه‌لی کاری باش له پارێزگای کوردستان بڕه‌خسێنێت داوا کراوه تاکوو به‌شداری ئه‌م فستیڤاڵه بکه‌ن و له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی فستیڤاڵه‌که پڕۆژه‌کانیان ده‌چێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
له‌م فستیڤاڵه‌دا به براوه‌کانی یه‌که‌م تاکوو سێهه‌م خه‌ڵات پێشکه‌ش ده‌کرێت. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م فستیڤاڵه ئاوڕدانه‌وه له بواری زانستی کوردستان و ڕه‌خساندنی هه‌لی کاری زیاتر بۆ پارێزگاکه‌یه.
ئه‌وانه‌ی خوازیاری به‌شداری کردن له‌م فستیڤاڵهن ده‌توانن به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان به‌م ئادره‌سه ڕه‌وانه بکه‌ن: www.kurdistan.bmn.ir
ماه شه‌ره‌ف خانم، ناسراو به مستوره‌ی ئه‌رده‌ڵان له سه‌رده‌می حکومه‌تی ئه‌رده‌ڵانه‌کان و ئه‌مانوڵا خان له سنه له دایک بووه. ئه‌م که‌سایه‌تییه دیاره‌ی کورد زیاتر له ۲ هه‌زار به‌یت شێعری خوڵقاندووه و مێژووی خانهندانی ئه‌رده‌ڵانیشی نووسیوه‌ته‌وه.