به ڕاپۆرتی هاژه به گێڕانه‌وە له مێهر، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کۆنفڕانسی ئابووری ئێران له ئه‌ورووپا وتی: ئابووری ئێران، ئابوورێکە که به ته‌وه‌ری کاری بانکیه‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌م به‌شه گه‌ماڕۆ درا تاکوو پشتی ئێران بشکێنن و باشیش ده‌یانزانی که گورز دان له‌م ته‌وه‌ره ده‌توانێت ئێران تووشی کێشه بکات.
ئه‌و زیادی کرد: سه‌ره‌ڕای واژۆ کردنی به‌رجام هێشتا ئاسه‌واره‌کانی ئه‌م گه‌ماڕۆیانه به سه‌ر بانکه‌کانی ئێران‌دا ماوه. ئه‌مه چه‌ندین کێشه‌ی ئابووری بۆ ئێران دروست کرد، وه‌ک گواستنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌کانی ئێران له ڕێگاکانی دیکه‌وه که گه‌نده‌ڵی ئابووری لێکه‌وته‌وه.
زه‌ریف سه‌باره‌ت به داراییه‌کانی ئێران له ئه‌مریکا وتی: نموونه‌یه‌کیان ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ۳.۵ میلیارد دۆلاری ئێران له لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌یه، تاکوو ئێسته ئه‌م وڵاته ئاماده‌ش نییه ئه‌م بڕه پاره‌یه ڕاده‌ستی ئێران بکاته‌وه، بێ گومان ئه‌مه دزییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییه، به‌ڵام ڕه‌نگه گه‌ر به‌رپرسانی ئه‌وکات باشتر له مانای ڕێککه‌وتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌گه‌یشتن ئه‌م هه‌مووه خه‌ساره ئابوورییه به‌رۆکی ئێرانی نهگرتبایهتهوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کۆتاییدا وتی: له ئێستادا زۆربه‌ی کێشه و ئاسته‌نگه ئابوورییه‌کانی ئێران چاره‌سه‌ر بووه. سه‌رمایه‌دانه‌ری له ئێران ده‌ستیپێکردووە و به هاتنی چالاکانی بانکی ئه‌ورووپا دووباره بڕوای بانکه جیهانییه‌کان بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌میشه له نێوان ئێران و ئه‌ورووپا په‌یوه‌ندی زۆر باش بووه و دڵنیاین که وه‌ک ڕابردوو ئاڵ و گۆڕی ئابووری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپایی به لوتکه ده‌گات، له ئێران‌دا ده‌رفه‌تی زۆر باش بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری ئه‌ورووپاییه‌کان هه‌یه.