تاریخ: ۱۳۹۶/۲/۴
"ڕەشەبا" چیرۆکی خۆشەویستی کچ و کوڕێکی ئیزەدی شەنگال گەیشته فەجری تاران
به‌ ڕاپۆرتی هاژە لە ڕۆژی یەکی مانگی بانەمەڕەوە  فستیواڵی نێونەتەوەیی فەجری ئێران لە تاران دەستی بەکار کردووە.
لەم فستیواڵەدا فیلمی کوردی ڕەشەبا بە دەرهێنەری حسێن حەسەن بەرهەمی وڵاتەکانی ئاڵمان، عێراق و قەتەر لە دوو بەشی فستیواڵەکان و زەیتوونی شکەستەدا بەشدارە.

نمایشی فیلمی "ڕەشەبا " لە فستیواڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر:
سێ سانسی نمایشی فیلم
2ی بانەمەڕ کاتژمێر 2/30 چوار سو ساڵۆنی شمارە 2 
3ی بانەمەڕ کاتژمێر 1/30 چوار سو ساڵۆنی 1
ی بانەمەڕ کاتژمێر 4 سینەما فەلەستین 2

دەرهێنەر: حسێن حەسەن
نووسەری فیلمنامه: محەممەد ئاکتاش، حسێن حەسەن، ئیبڕاهیم سەعیدی،
بەڕێوەبەری فیلم هەڵگرتنەوە: تورەج ئەسلانی
تەدوین: ئیبڕاهیم سەعیدی
پێکهێنەر: محەممەد ئاکتاش
دەورگێڕان: ریکیش شەهباز، دیمەن زەندی، مریەم بوبانی، ئەبوو عەلی
فیلمی سینەمایی ڕەشەبا لە شاری دهۆك هاتۆته بەرهەم كە ناوەڕۆكەكەی باس لە ژیانی گەنجێكی كوردی ئێزدی دەكات. فیلمی ره‌شه‌با (The dark wind)، به‌رهه‌مێكی كوردیه و چیرۆكی گەنجێكی كوردی ئێزدی دەگەڕێتەوە كە پێش هاتنی داعش دەستگیراندار بووە، بەڵام چەكدارانی داعش دوای ئەوەی شارۆچكەی شنگال داگیر دەكەن، دەزگیرانی گەنجەكە دەڕفێنن، ئەم كارەساتەش بۆ ئەم گەنجە دەبێتە دوو كارەسات، بەگشتی فیلمەكە باس لە كۆمەڵكوژیی كوردی ئێزدی دەكات لەسەر دەستی چەكدارانی داعش".