سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕایگه‌یاند که زۆربه‌ی کوردی سووریا بڕوایان به سه‌ربه‌خۆیی نییه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌بێت چاوه‌ڕوانی یاسای نوێی سووریا بن.
به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕایگه‌یاند که زۆربه‌ی کوردی سووریا بڕوایان به سه‌ربه‌خۆیی نییه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌بێت چاوه‌ڕوانی یاسای نوێی سووریا بن.
سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌مباره‌وه زیادی کرد: سه‌ربه‌خۆیی باکووری سووریا ده‌توانێت له کاتی شه‌ڕدا ڕابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئاشتیدا بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت هۆکارێک ڕابگه‌یه‌ندرێت.
ئه‌و جه‌ختی کرد: له ئێستادا سوپای سووریا توانی ئه‌وه‌ی نییه که ناوچه کوردنشینه‌کان کۆنترۆڵ بکات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له کاتی ئاشتی هه‌رجۆره شتێک وه‌ک سه‌ربه‌خۆیی، کۆنفدراسیۆن و هتد داوا بکرێت ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته له چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات‌دا جێبه‌جێ بکرێت.
ئه‌سه‌د له کۆتاییدا وتی: هۆکاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که سووریا وڵاتێکه به فه‌رهه‌نگ و زمان و ئاینی جۆراجۆره‌وه، هه‌ر بۆیه ناکرێت ئه‌م چوارچێوانه له لایه‌ن به‌شێکه‌وه به ته‌نیایی جێبه‌جێ بکرێت، کوردی سووریا بۆ خودموختاری ده‌بێت چاوه‌ڕوانی یاسای بنه‌ڕه‌تی و دانوستانه‌کانی داهاتووی سووریا بن. لاشم وایه که زۆبه‌ی کوردی سووریا بڕوایان به سه‌ربه‌خۆیی نییه.