به‌ڕێوه‌به‌ری کار و باری ئێزدییه‌کان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که داعش ۶۴۱۷ ئێزدی که ۳۵۴۷ که‌سیان ژن و کچن له شه‌نگال ڕفاندووه و تاکوو ئێسته ۳۴۵۴ ئێزدیش هێشتا له ده‌ستی داعشدا ماون.
بە راپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر،له ئه‌لعه‌هد، خه‌یری بۆزان، به‌ڕێوه‌به‌ری کار و باری ئێزدییه‌کان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی کوردستان دواین ئاماری ڕفاندنی ئێزدییه‌کانی له لایه‌ن داعشه‌وه ڕاگه‌یاند.
ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: داعش له ئاگوستی ۲۰۱۴وه، ۶۴۱۷ شارۆمه‌ندی ئێزدی که ۳۵۴۷ که‌سیان ژن و کچ بوون له شه‌نگال ڕفاندووه. ۲۹۶۳ ئێزدی که ۱۰۷۰یان ژن و ۱۵۷۱یان منداڵن هێشتا له ده‌ستی داعشدا ماون و چاره‌نووسیان ڕوون نییه، واتا ۳۴۵۴ که‌سی ئێزدی هێشتا ئه‌سیری ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعشن.
خه‌یری بۆزان زیادی کرد: ژماری ئێزدییه‌کان له عێراق نزیک به ۵۵۰ هه‌زار که‌سه که زیاتر له ۳۶۰ هه‌زار که‌سیان له ئێستادا ئاواره‌ن. هه‌روه‌ها داعش ۱۲۹۳ ئیزدی له سێداره داوه و ۲۷۴۵ منداڵی بێ دایک و باوکی ئێزدی هه‌ن که دۆخێکی باشیان نییه له که‌مپه‌کاندا. تاکوو ئێسته‌ش ۳۰ گۆڕی به کۆمه‌ڵ و به سه‌دان گۆڕی تاکه که‌ی دۆزراوه‌ته‌وه که ته‌رمی کوژراوانی ده‌ستی داعشی تێدایه. هه‌روه‌ها داعش به ئه‌نقه‌ست ۶۸ مه‌زاری که‌سایه‌تییه ئاینییه‌کانی ئێزدییه‌کانی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
شایانی باسه، پێشتر مه‌حما خه‌لیل، فه‌رمانداری شه‌نگال له عێراق ڕایگه‌یاندبوو که تاکوو ئه‌مڕۆ ۳۱ گۆڕی به کۆمه‌ڵ له شه‌نگاڵ هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و ۱۶۴۶ تەرمی ئێزدی تێدا دۆزراوەتەوە.