تاریخ: ۱۳۹۶/۱/۲۵
ڕێگه‌ ناده‌م ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ سنووره‌کانی تورکیا دروست بێت
سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی ڕێگه‌ ناده‌م که‌ یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ له‌ سنووره‌کانی تورکیا ده‌وڵه‌تی کوردی دروست بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی گشت پرسی له‌ گۆڕه‌پانی جمهوریه‌تی ئه‌سته‌نبۆڵ، هێرشی زۆر توندی کرده‌ سه‌ر که‌ماڵ قلیچدار ئۆغڵو، سه‌رۆکی پارتی کۆماری خوازی گه‌ل له‌ تورکیا.

ئه‌و وتی: قلیچدار ئۆغڵو ئه‌گه‌ر نه‌ختێک دان به‌ خۆتدا بنێی، ده‌بینی که‌ له‌ مه‌نبه‌ج چی ده‌که‌ین و له‌ دوای چین.

ئه‌ردۆغان زیادی کرد: هه‌موو دوونیا با باش بزانن که‌ ڕێگه‌ ناده‌م به‌وان (یه‌په‌گه‌/په‌یه‌ده‌) که‌ ده‌وڵه‌تێکی کوردی له‌ سنووره‌کانی تورکیادا دروست بکه‌ن.

ئه‌و له‌م کۆبوونه‌وه‌دا جارێکی دیکه‌ بۆ هه‌موو لاینگره‌کانی خۆی بانگه‌وازی کرد که‌ ده‌نگی به‌ڵێ به‌ سیستمی سه‌رۆک کۆماری بده‌ن. ئه‌ردۆغان جه‌ختی کرد: ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی تورک خه‌یانه‌ت ده‌که‌ن، ده‌سڕێنه‌وه‌.