تاریخ: ۱۳۹۶/۱/۲۴
جگەرە کێشان هۆکاری ۱۰ له‌سه‌دی مەرگی خه‌ڵکه‌
بە پێی لێکۆڵینەوەیەک، لە هەر ١٠ مەرگ لە جیهاندا یەک مه‌رگ بە هۆی جگەرە کێشانەوە ڕوو دەدات.

بە ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، بە وتەی لێکۆڵەران بە ئەوەوە کە ڕێژەی جگەرە کێشان لە ساڵی ١٩٩٠ ەوە کەم بووەتەوە بەڵام هێشتا هۆکاری سەرەکی مەرگ لە جیهانە.

بە پێی وتاری بڵاوکراوی گۆڤاری Lancet  The ی بریتانیا، سەرەڕای هەوڵە ئەنجام دراوەکان لە ئاستی جیهان بۆ  کۆنترۆڵی تەماکۆ، هەروا جگەرە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا هۆی نیگەرانیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاتر لە نیوەی مەرگەکان بە هۆی جگەرە کێشانەوە لە ساڵی ٢٠١٥ لە وڵاتانی چین، هیند، ڕووسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا ڕوویان داوە.

نووسەرانی ئەو وتارە، جەختیان کرده‌ سەر پەسەند کردنی سیاسەتی کۆنترۆڵی دۆخی تەماکۆی جیهانی.