بە ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، گەورەترین قورئانی بە زێر و زیو نووسراوی جیهان بە دەستی ئایەتوڵڵا جەوادی ئامولیەوە لە شوێنی نێودەوڵەتی زانستە وەحیانیەکانی ئەسرا ڕوونوێنی کرد.
ئەم مامۆستایە پاش ڕوونوێنی لە ئەم ئاسەوارە هونەریە پڕ بایەخە وتی: کاری نووسینی کتێبی وەحی کارێکی پڕ بەرەکەتە کە خودای گەورە ئەم شانازیەی بە ئێوە داوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: لە خودای گەورە دەمەوێت دەرکی راستەقینە و کردەوە بە وتەکانی قورئان بداتە تەواوی ئۆمەتی ئیسلامی و ئەوەی کە بە قازانجی ئەم وڵاتەیە بەدی بێت.
ئایەتوڵڵا جەوادی ئامولی وتیشی: بە پێی وتەی قورئان، خودا قورئانی ناردە خوارەوە، بەڵما نە بە ئەو شێوەیە کە قورئانی ناردە خوارەوە، باران دەکەوێتە سەر زەوی بەڵام قورئانی پیرۆز وەکووگوریسێک وایە کە لایێکی بە دەستی خوداوەیە و کێشاویەتە خوارەوە هەر بەم بۆنەشەوەیە کە دەوترێت ئەم گوریسە بگرن؛ چونکوو مرۆڤ تەنیا دەتوانێت گوریسێک بگرێت کە بەسراوەتە شوێنێکی پتەو و بەرزەوە.
شیاوی باسە کە ئەو قورئانە بە زیڕ و زیو نووسراوە لە لایەن ڕائین ئەکبەر زادەوە نووسراوە و لە لایەن مامۆستا عەسگەریەوە قەڵەم کاری بووە.