تاریخ: ۱۳۹۶/۱/۱۷
دایناسۆڕەکانی " تی ڕێکس" هەستیار و عاشق بوون￷!
لێکۆڵینەوەکان دریانخستووە دایناسۆرەکانی ترانوزاروس یا هەر ئەو " تی ڕێکس" ە خوێن خوەرەکان پێچەوانەی بیر کردنەوەکان ئاژەڵی عاشق و ڕۆحیەیەکی هەستیاریان هەبووە.

بە ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، ڕۆژنامەی تێلێگراف لە راپۆرتێکدا نووسی: لێکۆڵینەوە نوێیەکان باس لە ڕاستیەک دەکەن و ئەویش ئەوەی کە ناتوانین لە سەر هەر شتێک کە لەسەر زانیاریمان نیە ڕا بدەین.

نێزیک یەک سەدەیە کە دایناسۆرەکانی تی ڕێکس ناسراون. هەر لە ئەو سەردەمەوە ئەو ئاژەلانە وەکوو دڕندەترین و بەهێزترین بوونەوەرەکان ناو لی دەبرێن. ئەو ئاژەڵە کە ١٨٠ تۆن کێشی بووە و لە کاتی دۆزینەوەی ڕاوەکەیدا کەس نەیدەتوانی بەری بگرێت و بێ هۆکاریش نیە کە ناوی تیانوزاروس واتا مورمزووکی ستەمکاری نراوەتە سەر.

بە وتەی لێکۆڵەرە ئەمریکییەکان، پۆزەی تی ڕێکسە گۆش خوەرەکان زۆر هەستیار بووە و لەم بوارەوە دەتوانین لە گەڵ سەری ئەنگوستی مرۆڤدا بەرواردی بکەین.

ئەو لێکۆڵینەوانە نیشانی دەدەن تی ڕێکسەکان گەرچی لە پۆزەیان بۆ دروست کردنی هەوێنی ژیان، پاراستنی هێلکە و لێکدانەوەی دەوروبەریان کەڵکیان دەگرت بەڵام ئەو بەشە لە جەستەیان کاراییەکی تریشی هەبووە ئەویش دەربڕینی خۆشەویستی بە دڵدارەکەیان بووە.