تاریخ: ۱۳۹۶/۱/۱۷
خواردنەوەی ڕۆژانە پیاڵەیەک چا بەر بە که‌میی عەقڵ دەگرێت
لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدەن خواردنەوەی تەنیا پیاڵەیەک چای لە ڕۆژدا مەترسیی کەم بوونەوەی عەقڵ تا ٥٠ لە سەد کەم دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، لێکۆڵینەوەکان نیشانی دەدەن ئەو کەسانەی ژێنی دمانس (کەم بوونەوەی عەقڵ)یان هەس دەتوانن ئەگەری پێکهێنانی گرێیە ژەهراویەکان تا ٨٦ لە سەد کەم بکەنەوە.

بە وتەی لێکۆڵەرانی زانکۆی نەتەوەیی سەنگاپوور، هەم لە چای سەوز و هەم لە چای ڕەشدا پێکهاتەگەلێک وەکوو کاتچین و تئافلاوین بوونی هەیە کە تایبەتمەندی دژە ماسین و دژە ئۆکسایشیی تێدایە.

فنگ لی، سەرپەرشتی گرووپی لێکۆڵینەوەکە، لەم بارەوە دەڵیت: ئەم پێکهاتەگەلە مێشک لە بەرانبەر کێشە دەمارییەکان و خراپ بوونی نێرۆنەکان دەپارێزێت.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: لێکۆڵینەوەکان دەڵین شێوە ژیانێکی سادە و هەرزان وەکوو خواردنەوەی پیاڵەیەک چای لە ڕۆژدا دەتوانێت مەترسیی ڕوودانی کێشە دەماری – شناختیەکان لە تەمەنی پیریدا کەم بکاتەوە.