تاریخ: ۱۳۹۶/۱/۱۵
سێ وەرزشوانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کران
دوو بەلەمەوان و زۆرانبازێکی کورد لە لایەن کادیری تەکنیکیەوە بۆ بەشداری لە ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردە نەتەوەییەکانی وڵات بانگهێشت کران.

بە ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، یەکەم قۆناغ ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کانو کانادایی گەنجان به‌ مەبەستی بەشداری لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠١٧ لە بابولسەر بەڕێوە دەچێت.

شاری بابولسەری پارێزگای مازەندەران لە ڕۆژی ١٥ ی خاکەلێوەوە میوانداری یەکەم قۆناغی ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کانو کانادایی گەنجان دەبێت.

ڕشاد وەفایی و زانا ساعدی دوو بەلەمەوانی کورد لە لایەن کادیری تەکنیکی فیدراسیۆنەوە بۆ ئەم قۆناغە لە ئوردووەکە بانگهێشت کران و ڕاهێنانەکانیان بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ دریژەی دەبێت.

لە لایەکی تریشەوە ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی تازە لاوانی وڵات لە ڕۆژی ١٩ ی خاکولێوەوە لە تاران دەست پێدەکات.

کادیری تەکنیکی فیدراسیۆن، ١٦ زۆرانباز لەوانە هادی شەرەف بەیانی زۆرانبازی ئازاد کاری  کێشی ٦٩ کیلۆ گرام لە شاری سرێش ئاوای بۆ ئەم قۆناغە لە ئوردووکە بانگهێشت کرد تا خۆیان بۆ کێبڕکێیە جیهانیەکانی ئازەربایجان ئامادە بکەن.

شیاوی باسە کێبڕکێی نێودەوڵەتی مۆندیالی فیدراسیۆنی ئازەربایجان ڕۆژانی ٢٤ تا ٢٧ ی خاکەلێوە لە شاری باکوو بەرێوە دەچێت.