تاریخ: ۱۳۹۶/۱/۹
ته‌ندیسی وەفایی و تێبینییه‌ک!
سولەیمان پیرۆتی
 
مەهاباد شاری فەرهەنگ و ئەدەب، شارێک کە بە بڕوای هەموومان و تەنانەت خەڵکی دەرەوەش مەکۆی بیرمەندان، شاعیران و هونەرمەندانی نێو بەدەرەوەیە و شاعیرانی گەورەی وەک هێمن و هه ژار وەفایی و..... نووسەر و وەرگێڕی وەک ئەحمەد قازی و محەممەد قازی، سەرقافڵەی کاروانی فەرهه نگ و هونەرن و جێگا جێگای شارەکەشمان بە (تندیس)ی ئەوگەورە پیاوانە ڕازاوەتەوە بەڵام ئەوەی جێی داخ و کەسەرە ئەوەیە کە سەرەڕای خەرجی زۆر لە پەیکەری وەفایی شاعیری نێوبەدەرەوە، هەروا لە تەلیس پێچراوەتەوە و زۆر لەمێژە چاوەڕوانی پەردەلادانین، ئەگەرچی لەتەلیسەوە پێچان ئەویش لە جێگایەکی ئاوەدان قەرەباڵغ ڕەنگە شیاوی ئەو کەڵەپیاوە نەبێ و هۆی دڵمەندی شارۆمەندان بێت. نازانم بۆچ شووڕای بەڕێز لە پەردەلادان کەمتەرخەمن و بە دیتنی تەلیسی دەوری ئەو شاعیرە گەورە موچڕکیشیان بەلەشدانایە.
ئەوەندەی خەریکی پێشوازی لە میوانان و پایەندازیان گوڵ دەکەن نیو ئەوەندە لەبیری پەردەلادانی نەمر وەفایی بان هەتا شاری نێوبەدەرەوە و خەڵکی نەجیب و گەورەی مەهاباد پەیکەری ئەو مەزنە پیاوە لە تەلیسدا نەبینن و ئاخ بۆ بێ‌تەفاوەتی لە عاند گەورەکان هەڵنەکێشن ئەوەش بڵێین کە خەڵکی شازی مەهاباد قەت بێ ئەمەگ نەبوون و هەمیشە ڕێزی ئەو کەسانەی کە هەنگاوێک بۆ گەشەی هەموو لایەنەی شارەکەمان هەڵدەگرن لە بیر ناکەن و ئەمەگیان لەچاودایە و زۆر جار هەر لە لایەن ئەو خەڵکەوە نمرەی ئەرینی دراوە و لە جێگای خۆشی نمرەی سیفر دراوە، بەو هیوایە هەموومان دڵسۆزانە بکەوینە بەر دوعای بەخێری خەڵکی گەورە و نەجیبی شارەجوانەکەی مەهاباد.