تاریخ: ۱۳۹۶/۱/۷
ئەوانەی منداڵیان هەیە تەمەنیان درێژتر دەبێت
لێکۆڵینەوە نوێیەکان نیشانی دەدەن بوونی منداڵ دەبێتە هۆی تەمەن درێژی.

بە ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، لێکۆڵەرە سویدیەکان تێگەیشتوون کە دەوری باک و دایک بوون دەبێتە هۆی دوا کەوتنی مەرگ و درێژ بوونەوەی تەمەن و ئەوانەش کە دەبنە باک و دایک زیاتر لە کەسانێک کە منداڵیان نیە تەمەن دەکەن. گەرچی ئەو جیاوازیە زۆر بەرچاو نیە.

بە پێی خوێندنەوەکان، چاوەڕوانی دەکرێت باوکان لە تەمەنی ٦٠ ساڵاندا ٢ ساڵ زیاتر لە پیاوانی بێ منداڵ تەمەن دەکەن لە حاڵێکدا ئەو جیاوازیە لە ژناندا ١.٥ ساڵە.

دەسکەوتەکان نیشانی دەدەن تا تەمەنی ٨٠ ساڵان، باوکان نێزیک ٨ مانگ و دایکان نێزیک ٧ مانگ لە کەسانێک کە بێ منداڵن تەمەن دەکەن.

لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە کە هیوا بە ژیان لە ئەو کەسانە کە منداڵیان هەیە زیاترە تا کەسانێک کە منداڵیان نیە.

دوکتور مودینگ سەرپەرشتی گرووپی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت پاڵپشتی کردنی منداڵان لە باک و دایک لە پیریدا، گرینگایەتیی بەرچاوێکی لە تەندروستی و تەمەن درێژیدا هەیە. لە پیریدا، دڵەوەرێزیی باوک و دایکان کەم دەبێتەوە و لە جیاتی ئەوە باوک و دایک دەتوانن لە لایەن منداڵانیانەوە پاڵپشتی کۆمەڵایەتی بکرێن.