له میانه‌ی ڕۆژانی نه‌ورۆز، پێشانگای پهیکره دارییه‌کانی هونه‌رمه‌ندێکی کورد له گالری دیار له سنه نمایش کرا.
به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە میهر، له میانه‌ی ڕۆژانی نه‌ورۆز، پێشانگای پهیکەره دارییه‌کانی هونه‌رمه‌ندی کورد، عوسمان نیک مه‌نش له گالری دیار له سنه نمایش کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م پێشانگایه بریتییه لە چه‌ند جۆره کاری هونه‌ری وه‌ک کاری هه‌ڵکۆڵین له سه‌ر دار، په‌یکه‌ره دیوارییه‌کان و پهیکەره دارییه‌کان. سه‌رجه‌م ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌ریانه له دار دروست کراون و له ڕووی "ئۆرووسییه" کۆنه‌کانی بیناکانی شاری سنه‌وه دروست کراون.
له‌م پیێشانگایهدا زیاتر له ۵۰ به‌رهه‌می ئه‌م هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد نمایش کراوه و تاکوو ۱۰ی مانگی خاکه‌لێوه پێشانگاکه درێژه‌ی ده‌بێت.
شایانی باسه که عوسمان نیک مه‌نش له هونه‌رمه‌ندانی دیاری بواری کاری دارتاشی پارێزگای کوردستانه که بۆ ماوه‌ی ۴۰ ساڵه له سه‌ر ئیشی هونه‌ری دارتاشی کار ده‌کات و له‌م بواره‌شدا کاری زۆر شاز و ناوازه‌ی به‌رهه‌م هێناوه.