حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ دووەمین جار هەفتەی داهاتووە سەردانی پارێزگای کوردستان دەکات و بڕیارە لەم سەفەرە یەک ڕۆژەدا چەندین پڕۆژەی بەرهەمهێنەریی و ئابووری بکاتەوە.
به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، پارێزگاری کوردستان وتی: ڕۆژی شەمە ۵ی خاکەلێوە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی سنە دەکات.
ئەندازیار عەبدولمحەمەد زاهدی، پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند کە پلانڕێژی کراوە بۆ ئەوەی ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لەم سەفەرەدا زیاتر لە ۲۷۵۰ میلیارد تمەن پڕۆژە و گەڵاڵەی ئاوەدانکاری و ئابووری لە پارێزگای کوردستان بکاتەوە.
زاهدی وتیشی: بە کرانەوەی ئەم پڕۆژانە زیاتر لە ۶۰۰۰ کەس لە گەنجانی کوردستان هەلی کاریان بۆ دەڕەخسێت.