تاریخ: ۱۳۹۵/۱۲/۲۶
کانی سوور یادی هەڵەبجەی بەرز ڕاگرت
بە ڕاپۆرتی هەوڵنێری هاژە، لە ساڵڕۆژی کیمیا باران کردنی هەڵەبجە یادی ئەو ڕۆژە لە شارۆچکەی کانی سووری سەر بە بانە بەڕز ڕاگیرا.
شەوی ۲٥-۱۲-۱۳۹٥ بە ئامادە بوونی  شاعیران و نووسەران و هۆگرانی شیعر و دانیشتوانی شاری کانی سوور و ناوچە و شارەکانی دەوروبەر شەو شیعرێک لە ژێر ناوی "شەوێک لە گەڵ هەڵەبجە" لە کاتژمێر ۲۰:۳۰ تا۲۳:۳۰ لە مزگەوتی گەورەی کانی سوور بەڕێوە چوو .
سەرەتا پاش خوێندنەوەی قوڕئان لە لایان هادی شەریفی
مامۆستا ڕەئوف سەعیدی ئیمام جومعەی کانی سوور وێڕای بەخێر هاتن وتن بە ئامادە بوان یادی هەڵبجەی بەرز ڕاگرت. 
پاشان بەڕێو بەری کۆڕ یووسف ڕەحیمی شاعیرانی ئامادە بووی بانگهێشت کرد تا بەرهەمەکانیان وەخوێنن.
ئەم شاعیرانە بریتی بوون لە: 
مستەفا سەلیم نژاد شیعر و وتار لە ئەنجومەنی هاژەی کۆخان 
جەمال حەیدەری لە بانە
نەرگس سەعیدی لە کانی سوور
سۆران حوسەینی لە بنکەی بەڕۆژەی بانە
عەبدوڵڵا مستەفایی لە ماماڵ
پشکۆ یاسینی لە سەقز 
محەممەد سدیق کەریم پوور لە بنکەی بەڕۆژەی بانە
ئومید ڕەحیمی کانی سوور 
قادر کەریم زادە لە هاژەی کۆخان
محەممەد عەلی پوور دۆڵەهەرزن
کەریم دافعی "ک.د. ئازاد" لە بانە
مەناف قادر پوور لە ئاڵۆت
ئەبوبەکر ڕەشید بەیگی لە بانە
عەلی مەحموودی لە بانە
عەزیز عەلەوی لە دامەزراوەی کانی شاری کانی سوور 
هەروەها 
ئیبراهیم حەیدەری شارەداری کانی سوور وتارێکی پێشکەشی ئامادە بوان کرد .
هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی کۆڕەکە حاجی شۆرش نەسیری  خێراترین نەقاشی ئاسیا چەندی تابڵوی خوڵقان کە بەرچاوترینیان تابلۆی عومەر خاور بوو .
لە کۆتایی دا ڕێزنامە پێشکەشی بەشدار بووان کرا.