تاریخ: ۱۴۰۳/۱۱/۳۰
فەرهەنگستانی زمانی کوردی لە زانکۆی کوردستان دەکرێتەوە



سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە کرانەوەی فەرهەنگستانی زمانی کوردی لەو زانکۆیە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەواڵی دا.


دوکتۆر حامد قادرزادە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شارەدار و ئەندامی شۆڕای شاردا ڕایگەیاند: زانکۆی کوردستان ئامادەیی هەیە وەک کۆمەڵەیکی زانستی لە پەنای شارەداریدا بێ و یارمەتیی گەشەی شار بدات.


ناوبرەاو بە ئاماژە بە هەڵبژاردرانی شاری سنە وەک شاری داهێنەری مۆسیقای جیهان و شقاری کتێبی ئێران، وتی: پێویستە لەم دەفرایەتییە بۆ هیوابەخشی لە کۆمەڵگا کەڵک وەرگیرێت و ئاسانکاری بکرێت بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی گەشەیی گەورە لەو شارەدا.


دوکتۆر قادرزادە هەروەها جەختی کرد: بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا فەرهەنگستانی زمانی کوردی لە زانکۆی کوردستاندا بکرێتەوە کە هەنگاوێکی گرنگ و بەبایەخە لە بواری ئەدەبیاتی کوردیدا.