تاریخ: ۱۳۹۵/۱۲/۲۳
دۆزینەوەی مولکوولێک کە گرێی مێشکی منداڵان چارەسەر دەکات
لێکۆڵەران مولکوولیکیان ناسیوەته‌وه‌ کە بەر بە گەشەی گرێی مێشکی منداڵان دەگرێت .

بە ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، medicalnewstoday  چه‌ند ساڵه‌ نێزیک ٣٠٠ منداڵی ژێر ١٠ ساڵ لە ئەمریکا، بە هۆی جۆرێک گرێی مێشک بە ناوی گلیۆمای پونتین( DIPG)ەوە دەمرن.

ئەم گرێیه‌ لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵدا ئەبنە هۆی مەرگی منداڵان.

دوکتۆرعه‌لی شیلاتیفەرد و هاوکارەکانی لە Feinberg ملوکوولێکیان ناسیوەته‌وه‌ کە  کاریگەرترین ملوکۆلی دەرمانیه‌ بۆ  دەرمانی ئەو جۆرە گرێیەیە. پێشتر شیلاتفەرد لە لێکۆڵینەوە لە سەر مێشکی  سەر ڕێگایەکیان دۆزیوەتەوە کە موتاسیۆنەکەی ئەبێتە هۆی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە.

هەر بەم هۆکارەوە ئەوان ئەو ڕێگایەیان ئامانجێکی لە بار بۆ دەرمانی گرێیەکان دی. له‌ هەنگاوی دواتردا ئەوان لێکۆڵینەوەکەیان بە کەڵک وەرگرتن لە مۆدیلی مشکی درێژە دا. ئەوان ئەو ملوکولەیان کە ناسیبوو لە ڕێگای سکەوە کردە ناو لەشی مشکەوە و بینیان کە لە سەدا ٢٠ مانەوەی زیادی کرد.

لە هەنگاوی دواتردا ئەوان ئەو ملوکۆلەیان لە ڕێگای سه‌ری مێشکەوە هەناردە ناو لەشی مشکەکان و بینیان کە مانەوەکەیان زیاتر بووەوە. لە درێژەدا ئەوان ئەو ملوکوولەیان لە سەر خانەی گرێیەکانی منداڵی نەخۆش تاقی کردەوە.

گرێی مرۆڤی لە مێشکی مشک پێوەند درا. پاشان مشکەکەیان بە ملوکول چاک کردەوە و لێکۆڵەران گرێیەکانیان مۆنیتۆر کرد و بینیان کە گەشەی خانەکانی گرێیەکەی وەستاندووە.