نووسەر و چیرۆکنووسی گەورەی کورد حەسەن جاف لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان مامۆستا حەسەن جاف لە ماڵەکەی خۆیدا لەهەولێر و لە کاتێکدا کە کەسیشی لەگەڵ نەبوە گیانی لەدەستداوە و دواتر دراوسێی و پۆلیس ئاگاداری ئەوە بوون کە کۆچی دوایی کردووە.
حەسەن عەباس بەهرام ناسراو بە (حەسەن جاف) مامۆستای بابەتی مێژوو بووە، خەڵکی کەرکووک بوو و لە ساڵی ١٩٨٠ـەوە لە هەولێر دەژیا و خاوەنی دوو کوڕ بوو، هەردووکیان لە دەرەوەی وڵاتن.
حەسەن جاف وەک مامۆستا لە کوردستان و شارەکانی عێراق و چەند وڵاتێک کاری کردووە و لە دوای راپەڕینەوە نیشتەجێی هەولێر بووە و لە چەند رۆژنامەیەکی کوردستان دا کاری کردووە.