تاریخ: ۱۳۹۵/۱۲/۲۲
گران ترین ئۆتۆمبیلی جیهان هاته‌ بازاڕ
کۆمپانیایه‌کی زه‌به‌لاحی ئۆتۆمۆبیل، گران ترین ئۆتۆمبیلی خۆی له‌ ژێر ناوی SUV، به‌ نرخی ۵۰۰ هه‌زار دۆلار ڕه‌وانه‌ی بازاڕ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی هاژە لە گێڕانەوە لە مێهر، مێرسێدێس بێنز بڕیاری داوه‌ تایبه‌تمه‌ندی نوێ و لۆکس به‌ ئۆتۆمبیلی جۆری SUV بدات.

ئه‌م SUV نوێیه‌ که‌ به‌ Mercedes-Maybach G-Class ۶۵۰ ناسراوه‌ له‌ پێشانگای ئۆتۆمبیلی ژێنڤ ڕوونوێنی کرا و به‌ نرخی ۵۰۰ هه‌زار دۆلار فرۆشرا، مێرسدێس بێنز ڕایگه‌یاند که‌ته‌نیا ۹۹ دانه‌ له‌م ئۆتۆمبیله‌ دروست ده‌کات و ده‌یفرۆشێت و چیدی به‌رهه‌می ناهێنێت تاکوو به‌ تاقانه‌یی بمێنێته‌وه‌.

ماتۆڕی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ ۱۲ ئه‌سب هێزی هه‌یه‌، زۆر شتی نوێ وه‌ک گه‌رم کردنه‌وه‌ی چا و کورسی زیاده‌ی بۆ نووستن و هتدی تێدا دروست کراوه‌.

درێژی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ ۵ مه‌تره‌، نێوان تایره‌کانی ۳ مه‌تره‌ و زیاتر له‌ ۲ مه‌تر باڵای هه‌یه‌. تاقی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ له‌ پارچه‌ دروست کراوه‌. دانیشتوانی ناو ئۆتۆمبیله‌که‌ ده‌توانن به‌ لێدانی دوگمه‌یه‌ک تاقه‌که‌ی بکه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها دوو جۆره‌ شاشه‌ی نمایشی فیلمی زۆر باشی هه‌یه‌.

ئه‌م ئۆمبیله‌ ئه‌گه‌رچی زۆر لۆکسه‌ به‌ڵام کارامه‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌ جاده‌ کوێستانییه‌کانیش هاتوچوو بکات و ته‌نیا بۆ ناو شاره‌کان دروست نه‌کراوه‌. هێزی ماتۆڕه‌که‌ی ۴۶۳ کیلۆیه‌ واته‌ به‌ گه‌شتاوه‌ری هه‌زار نیۆتۆن مه‌تر.

ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ له‌ مانگی سێپتامبه‌ردا ڕاده‌ستی کڕیاره‌کانی ده‌کرێت.