به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، کتێبی کۆمه‌ڵه چیرۆکی "ئاسمانێکی بێ مه‌ودا، ئه‌م چیرۆکانه زۆر ژنانه‌ن" له نووسینی سارا سادق زاده، له شاری بۆکان ڕوونوێنی کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م کۆڕه‌دا ئه‌مین گه‌ردیگلانی، له‌یلا به‌هرام به‌یگی و حسه‌ین شێربه‌گی سه‌باره‌ت به‌م کتێبه ڕا و بۆچوونی خۆیان خسته ڕوو.
ئه‌م کۆڕه به هاوکاری بڵاوڤگه‌ی زانکۆ، ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی شاری بۆکان، ئیداره‌ی وه‌رزش و لاوانی بۆکان و هه‌فته‌نامه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری موکریان به‌ڕێوه چوو.
کۆڕی ڕوونوێنی له کتێبی "ئاسمانێکی بێ مه‌ودا، ئه‌م چیرۆکانه زۆر ژنانه‌ن" ڕۆژی هه‌ینی ۲۰ی ڕه‌شه‌مه کاتژمێر ۴ ی ئێواره و به به‌شداری لاینگرانی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی به‌ڕێوه چوو.