به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی پەتاتە (CIP) به ئامانجی تاقی کردنه‌وه‌ی کاری کشت و کاڵی له گه‌ردوون، بڕیاری داوه تاکوو بۆ یه‌که‌مین جار چاندنی پەتاتە له هه‌ساری مه‌ڕیخ تاقی بکاته‌وه.
له ئێستادا دووهه‌مین قۆناغی ئه‌م پڕۆژه‌یه له ژێر ناوی CIP به‌ڕێوه ده‌چێت.
له یه‌که‌مین قۆناغ له فێڤرییه‌ی ۲۰۱۶ی زاینی گیایه‌کی هاوشێوه‌ی پەتاتەیان به ناوی CubeSat به‌رهه‌م هێنا. باخچه‌ی چاندنی ئه‌م گیایه له لایه‌ن زانایانی زانکۆی UTEC له Sary لیما و به پێی گه‌ڵاڵه‌کان و ڕێنوێنییه‌کانی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ناسا دروست کراوه.
له CubeSat چه‌ند بنه گیایه‌ک چێندرا. ئه‌م باخچه‌یه جۆرێک دروست کراوه تاکوو جه‌وی ده‌ره‌وه، هه‌رچێک بێت، کاریگه‌ری به سه‌ر ناو باخچه‌که‌دا نه‌بێت و به پێی که‌ش و هه‌وای مه‌ڕیخ دیزان کراوه. هه‌روه‌ها دۆخی مه‌ریخ که بریتییه له گوشاری هه‌وا، ئۆکسیزژن و دی ئۆکسیدی که‌ربۆن ته‌واو دووباره دروست کراوه‌ته‌وه و چه‌ندین سێنسۆر به‌رده‌وام ئه‌م دۆخه کۆنترۆڵ ده‌که‌ن. له لایه‌کی دیکه‌وه کامێرایه‌ک به‌رده‌وام وێنه‌ی خاکه زیندووه‌که تۆمار ده‌کات.
له‌م پڕۆژه‌دا ڕوون ده‌بێته‌وه که ئایا ده‌کرێت له دۆخی مه‌ڕیخ پەتاتە بەرهەم بێت، کاری جووتیاری تێدا ئه‌نجام بدرێت. هه‌روه‌ها ده‌کرێت له‌م تاقی کردنه‌وه ئه‌م ده‌رنجامانه ڕوون ببێته‌وه که ئایا پەتاتە له گه‌ردووندا به‌رهه‌م دێت یان نا.