ئەمڕۆ شەممە ٨ی بەفرانباری١٤٠٣ کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی «نێگهبانی دەستشویی» /ئاودەستەوان/ لە نووسینی «ئەحمەد ئەلعەتیە» بە وەرگێڕانی «ڕەزا یارئەحمەدی /کارزان/» لە هۆڵی کۆبوونەوەی پەروەردەی «مەهاباد» بە بەشداریی بەرپرسانی ئاموزش و پەروەرش و مودیرانی قوتابخانەکانی ئەم شارە بەڕێوەچوو.
ڕۆمانی ئاودەستەوان لە قەبارەی ڕوقعی لە ٢٠٦ لاپەڕە لە لایان بڵاوگەی «ئەڕشەدان»ی تاران لە هاوینی ١٤٠٣ چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
ئەم ڕۆمانە بە زمانی کوردی لە لایان وەرگێڕی بە توانای کورد «سەباح ئیسماعیل» بە ناوی «وێردەکانی ئەیوبی پاسەوان» پێشتر وەرگێڕدراوەتەوە.
نووسین و وەرگێڕانی کتێب گەلی «کچۆڵە» ، «پیاوانی سیاسەت» ، «بیرەوەریە دڕاوەکان» ، «هەڵای سەرشەقام» بە کوردی و «ئەز سەڵماس تا ساوان» بە فارسی و کۆکردنەوەی هەڵبەستەکانی هەرمان «ئیبراهیم شەریعەتی» بە ناوی «غەریبانه»، لە بەرهەمە چاپ کراوەکانی ئەم نووسەرەن.
ڕەزا یارئەحمەدی لە ساڵی ١٣٥٢ لە شاری بانه لە دایک بووە و ئێستا دانیشتووی شاری مەهابادە و خانەنشینی پەروەردەیە.