بە پێی هەواڵی هاژە، لە شەشەمین خولی هەڵبژاردنی کتێبی ساڵی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا پێنج کتێبی بڵاوگەی ڕاژە خەڵاتیان وەرگرت.
بێجگە لەمەش دوو کتێبی بڵاوگەی تینوو مەهابادیش خەڵاتیان وەرگرت و هەدوو بڵاوگە وەک یەکێک لە چالاکترین بڵاوگەکانی پارێزگا ڕێزیان لێ گیرا.
پێنج بەرهەمەکەی بڵاوگەی ڕاژە بریتیبوون لە:
کتێبی ساڵ (برگزیدە) نیری یەخسیری نووسەر ئیڤان ڤازۆڤ وەرگێڕان کەماڵ (نەبەز) جەهانگیرپوور لە بەشی وەرگێڕانی ڕۆماندا
کتێبی ساڵ (برگزیدە) خانزاد نووسەر ئارێز عەبدوڵڵا لە بەشی ڕۆماندا
کتێبی شایانی ڕێز (شایستەی تقدیر) مێژووی زمانی کوردی نووسەر عەبدولڕەحمان زەبیحی لە بەشی زماندا
کتێبی شایانی ڕێز (شایستە تقدیر) ڕۆمانی پیرەمێرد و زەریا نووسەر ئێرنیست هیمنگواری وەرگێڕان شێرکۆ بێکەس لە بەشی وەرگێڕانی ڕۆماندا
کتێبی شایانی ڕێز (شایستە تقدیر) بیرەوەرییەکانی ئیحسان نووری پاشا وەرگێڕانی وریا قانع لەبەشی دێکۆمێنتار و مێژوودا
هەروەها وەرگێڕاوی دووبهیتیەکانی فایز ـ سەید ئیسماعیل شاهۆیی ـ ئینتشاراتی تینوو موکریان
لە بەندەری چاوەشینەکانتدا ـ کەمال کۆکەیی ـ ئینتشاراتی تینوو موکریان هەڵبژاردەی خەڵات بوون و خەڵاتیان وەرگرت.
بڵاوگەی ڕاژە و تینوو لە مەهاباد وەک یەکێک لە چالاکترین و باشترین بڵاوگەکانی ئاستی پارێزگا دەستنیشان کران