تاریخ: ۱۴۰۳/۹/۳۰
بڵاوبوونەوەی بەرهەمێکی منداڵان بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیسی


بەپێی هەواڵی هاژە؛ کارێک لە مامۆستا هەژار موکریانی، لەلایەن "مێهری پاکزاد"، نووسەر و توێژەری مەهابادی کۆ کراوتەوە و لەژێر نێوی "زەنگی مشکان" چاپ و بڵاو کرایەوە.


ئەم بەرهەمە لە ۲۴ لاپەڕەدا لەخۆگری شێعری مامۆستا هەژارە کە بە دوو زمانی فارسی و ئینگلیسی وەرگێڕدراوەتەوە، کاری وەرگێڕان لە کوردییەوە بۆ فارسی، مێهری پاکزاد و لە کوردی بۆ ئینگلیسی، محەممەد ڕەمەزانی ئەنجامی داوە.


بەرهەمی زەنگی مشکان بە دوو ڕێنووسی لاتین و ئارامیی کوردی نووسراوە و کەوتووەتە بەر دیدی خوێنەران.


هەروەها کاری کۆکردنەوە، ڕێکخستن و نیگارکێشانەکەی بە دەستی مێهری پاکزاد کراوە و دیزانەکەی لەسەر ئەرکی سارا مەنسووری ئەنجام دراوە. بەرهەمی زەنگی مشکان لە چاپەمەنیی "متخصصان"ـی شاری تاران لە چاپ دراوە.


مێهری پاکزاد لەدایکبووی ساڵی ١٣۵٠ی کۆچیی هەتاوی مەهابادە و ئەندامی لێژنەی زانستیی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی مەهابادە.