تاریخ: ۱۴۰۳/۹/۴
هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا كۆچی دوایی كرد
بەپێی هەواڵی هاژە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٣ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤ هونەرمەندی بواری نواندن و سینەما و شانۆی كوردی زاهیر عەبدوڵا، بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد. 
ئێوارەی ڕۆژی شەممە هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی کەسنەزان تەرمەکەی ئەسپەردەی خاک کرا. 
ڕۆژی ٢٧ی حوزەیرانی ئەمساڵ زاهیر عەبدوڵا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی تورکیا کرا و دوای ماوەیەک لە وەرگرتنی چارەسەر گەڕایەوە هەولێر.
زاهیر عەبدوڵا ساڵی ١٩٥٨ لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لە دایکبووە و هونەرمەندێکی دیاری کوردستانە کە لە چەندین دراما و شانۆدا بەشداری كردووە.