تاریخ: ۱۴۰۳/۸/۲۹
هونەرمەند ئیبراهیم قادری کۆچی دوایی کرد
بەپێی هەواڵی هاژە، مامۆستا ئیبڕاهیم قادری، گۆرانیبێژ و هونەرمەندی بواری فۆلکلۆر کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا ئیبڕاهیم قادری ۶ی بانه‌مه‌ڕی ١٣١٣ی هه‌تاوی لە گوندی "عیساکەند"ی سەر بە شاری مەهاباد لەدایک بووە، بابی "کەریمی ڕەحمانی عەبدولقادری" کەسێکی پیاوچاک و دەستڕۆیشتوو و لە هەمان کاتدا دەنگخۆش بووە.
بە گوتەی خۆی ناوبراو ٩۶ گۆرانیی لە تەمەنی پەنجا ساڵەی خزمەتی خۆی تۆمار کردووە و ساڵی ١٣٧٩ بە شێوەی فەرمی وازی لە گۆرانیبێژی بەشێوەی پرۆفیشناڵ هێناوە.
مامۆستا ئیبڕاهیم قادری ساڵی ١٣۵٣ی هەتاوی لە تاران دیپڵۆمی شانازیی وەرگرتووە، هەروەها لە شاری کرماشان پلەی یەکەمی کێبەرکێیەکی هونەری وەدەست هێناوە.
ناوبرا ڕۆژی ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١۴٠٣ی کۆچیی هەتاوی دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی، لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.