ژماره 192/191 گۆڤاری کۆمەڵایه‌تی، فەرهه‌نگی، ئه‌دەبی مەهاباد چاپ و بڵاو بۆوە.
به پێی هه‌واڵی هاژه، له‌م ژمارەیه‌دا که به ڕووبه‌رگی شاعیری به‌ناوبانگی کورد حاجی ته‌وفیق بەیگ ناسراو به پیرەمێرد ڕازاوەتهوە، عەزیز وەلیانی به سەروتارێک له ژێر ناوی "تاسەی قەڵه‌م" وێڕای ئاماژه به شازدەهه‌مین ساڵوەگه‌ڕی دەست به‌کار بوونی گۆڤاری مەهاباد نووسیوەیهتی: "شازده ساڵ، پشت ئه‌ستوور به مشوور و یاریدەی ئه‌هلی زانست و قەلهم، هەوڵ درا تیشکی خۆری عه‌قڵانییه‌ت تاپۆی خەفەت و خەمساردی بتارێنێ و ببێته هه‌وێنی وشیاری و سەرفرازی."
له بەشێکی تر له‌م سەروتارەدا و له وەسفی قەڵه‌م هاتووە: "قەڵه‌م چۆن له نووسین بوەستێ که هاوار بۆ نان و ژیان له بن باڕستی ڕنووان دەخنکێ؟ قەڵه‌م چۆن ڕۆبندرێ که مهنجەنیقی مه‌ینه‌ت و بێبەشی، بێ‌کاری و داماوی، گەنج و لاوانی وڵات تاو دەدا که ڕا که‌ن بەرەو هەندەران، بەرەو چارەنووسی نادیار."
هه‌ر بۆیه بانگ دێڵێته قەڵه‌م: "بنووسە بۆ هەورەکان به خوڕ ببارێنن، با له جێی گۆلاوە شلوێ و لیخنەکان، جاڕەگوڵی سەربەستی بڕوێن. بنووسە له پێناو تاسەی وڵاتێکی پڕ شکۆ و ئاوەدان. بنووسە پیرۆزبایی له بەهارێکی هه‌تاهه‌تایی."
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌م ژمارەیه‌دا هاتوون بریتین له:
ئاوڕێک له شۆڕشی جووتیارانی چۆمی مەجیدخان ـ یۆنس ئهمینپوور
گڕی نه‌ورۆز و پیرەمێردی بیرمه‌ند ـ سواره فتووحی
سای لێنت ـ ئه‌نوەر ئیسماعیل پووری
بابەکری سەلیم ئاغا ـ ئاوات سەید ئه‌حمه‌د
مزگه‌وتی هه‌باساغا ـ محه‌ممه‌د ئهحمەدیان
بیرەوەرییه‌ک ـ سەلام سمایل سورخ
شازاده چکۆله و ڕێوی ـ و: له‌تیف سوڵتانی
له پێناو زماندا ـ ئه‌حمه‌د بەحری
هه‌ڵسانگاندن و تاوتوو کردنی ئه‌دەبی منداڵان... ـ لەیلا بەهرامبەگی
ئۆرکستێری وشە له شێعری "هەڵۆ"دا ـ بایه‌زید بێخیش
دەنگی خۆش ـ محه‌ممه‌د ڕەئووف تهوەککولی
کاریکلماتۆر له شۆخییهوە تا جیددی... ـ شەویار گولابیئازەر
ڕەخنهی هابرماس له بیرۆکەکانی دریدا ـ و: مەلا کامیل شەریفپوور
چرکهچێژێک له ژوانی مانگەشەودا ـ ئه‌مین گەردیگلانی
نازک مەلایکهت و فرووغ ـ شیلان گیلانی
شار ـ که‌ریم سۆفیمەلوودی
ماڵئاوایی هه‌ڵوەدا ـ که‌ریم سۆفیمهولوودی ـ نووح عینایه‌تی
ڕەوانکاویی ئه‌دەبی ـ هادی حه‌بیبی
که‌ونه نیشتمان
کۆرپەی ڕۆح و بێشکه‌ی گۆرانی ـ قادر عەلیخا
شێعر
لەگ لەگەکان له چله‌ی گەورەدا... ـ سەعدوون مازووجی
ته‌نز له ئه‌دەبی کوردی‌دا ـ سەید یاسین قوڕەیشی
شێعری منداڵان و سەرنجێکی ڕەخنەگرانه ـ عەلی حه‌مه ڕەشید بەرزەنجی
پەڕژینی به‌گوڵ
صد و پنجاه سال پیش، کردستان
وەک خۆی
حسن خان میرموکری بیگ زاده... ـ امید میرمکری ـ اسماعیل مصطفی زاده
احکام فقهی ارث اهل سنت ـ ملا سید مصطفی محمودیان
معرفی و آثار استاد عبدالهادی افخم زاده ـ پخشان سلیم پور
ملا محمد صالح ابراهیمی، از سنت تا مدرنیته ـ شریف عظیمی
دادگاه های جدید اروپایی حقوق بشر ـ ماندانا صوفی مولودی
عکاسی؛ شکار لحظه ها، فرصت و زندگی ـ فوزیه یاهو
اطلاع رسانی اتاق اصناف مهاباد ـ قادر حبیبی
مثلثی وحشتناکتر از برمودا ـ معاونت اجتماعی فرماندهی انتظامی مهاباد
گوزارشتی سەرژمێریی حه‌وزەی مه‌هاباد ـ ئه‌حمەد بەحری