تاریخ: ۱۳۹۵/۱۲/۱۸
بارزانی داهاتووی پەیوەندی هەولێر- بەغدای خستەڕوو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لە پەیوەندییەکانی ئێستا و داهاتووی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، ئێوارەی دۆینێ حەیدەر عەبادی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ مام جەلال تاڵەبانی و وەفدی یەکێتی و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش دیداری کرد.

لە ڕاگه‌یاندراوی نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌باره‌ى سه‌ردانى عه‌بادى بۆ هه‌رێمى كوردستان هاتووە:

"دۆینێ سێشه‌مه‌ ۷ى ئادارى ۲۰۱۷ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە، پێشوازی لێ کرا. "

ئاماژەش دراوە کە له‌و دیداره‌دا، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعشه‌وه‌ كرا، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پته‌وكردنى كاركردن له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

داواش له‌ هه‌موو لایه‌ك كراوه‌ كه‌ گوتارى سیاسی یه‌ك بخه‌ن و له‌م دۆخه‌ى عێراقی تیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت كارى هاوبه‌ش بكرێت. هاوكات پرسی ئاواره‌كانیش تاوتوێ كرا.

جەختیش کراوە  له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و له‌یه‌ك تێگه‌یشتنى سه‌رجه‌م هێزه‌كان له‌نێویشایندا هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ شه‌ڕى داعش.

هێمن هه‌ورامی  ڕاوێژكارێكى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان بارزانى و عه‌بادى بوو له‌ هه‌ولێر، به‌شێك له‌ ورده‌كارییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا کردووە.

ڕاوێژكاره‌كه‌ى بارزانى، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌لایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویەتی: سه‌رۆكى هه‌رێم پرسی په‌یوه‌ندی ئێستا و ئاینده‌ى نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدڕاڵ، خسته‌ڕوو.

 ئه‌وه‌شى نووسیوه، كه‌ وێڕای باس کردنی وردەکاری ئـۆپەراسێۆنی ڕزگاركردنى مووسڵ و دەوروبەری، لە لایەن سەرۆکى هه‌رێمه‌وه‌ بە وردی لەسەر پێشھاتەکانی ناوچەکە و پرسی تیرۆر له‌ پاش مووسڵ، باسى لێوه‌ كرا.

جه‌ختیشی كرده‌وه، كه‌ هه‌ر له‌و دیداره‌دا، بارزانى باسى ھێشتنەوەی ئـەو ھەماھەنگییە باشەی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ھەڕەشە ھاوبەشەکان باس کردووە.