تاریخ: ۱۴۰۳/۶/۱۹
بەرهەمی نوێی شاعیر و وەرگێڕی مەهابادی بڵاو کراوەیە


بەپێی هەواڵی هاژە، شانۆنامەی "لەچەر" لە نووسینی کارلۆ گاڵدۆنی لە لایەن غەفوور پیرزادە (کەسەر) وەرگێڕدراوە سەر زمانی کوردی.

ئەم بەرهەمە لە ٧٠ لاپەڕەدایە و لە لایەن چاپەمەنیی "ژیر"ی مەهاباد چاپ کراوە.

تیراژی کتێبی شانۆنامەی "لەچەر" ۵٠٠ بەرگە، دیزانی ڕووبەرگ لەسەر ئەستۆی سیاوەش ڕەحیمی بووە، هەروەها دیزانی ناوەڕۆک بەدەستی عەلی بایەزیدی ئەنجام دراوە.

ویراستاری ئەم بەرهەمە محەممەد محەممەدی کردوویەتی.

غەفوور پیرزادە، ناسراوە بە کەسەر، ساڵی ١٣۶٣ی کۆچیی هەتاوی لە مەهاباد لەدایک بووە و تا ئێستا چەندین بەرهەمی شێعر، وەرگێڕان و چیرۆکی هەبووە.