تاریخ: ۱۴۰۳/۶/۱۷
"مەرگی ئەوین" لە بانە دەچێتە سەر شانۆ

شانۆی "مەرگی ئەوین" لە نووسینی موختار محەمەدی و دەرهێنانی چیاکۆ ئەمین‌وەرزیری بۆ ماوەی یەک حەوتە(لە ١٥ تا ٢١ی خەرمانان) لە شاری بانە نمایش دەکرێت.

 

شانۆی "مەرگی ئەوین" بە ئاوڕدانەوە لە ڕەنجی ژنانی کۆیلەی هێزەکانی داعشی، لەمڕۆوە ١٥ی خەرمانان بۆ ماوەی یەک حەوتە هەموو شەوێک کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەک لە هۆڵی ئامفی تیاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی شاری بانە نمایش دەکرێت.

 

بابەتی ئەم شانۆیە بۆ منداڵانی ژێر ١٢ ساڵ گونجاو نییە.