تاریخ: ۱۴۰۳/۶/۱۷
"چەو گلە ئەنجیری" بە کوردی بڵاوبۆوە

کۆمەڵە چیرۆکی "چەو گلە ئەنجیری" لە نووسینی نامدار جابری نووسەری دێهلۆرانی، بە شێوەزاری کوردی پاڵەیی چاپ و بڵاوکرایەوە.

ئەم کۆمەڵە چیرۆکە ١٥ چیرۆک لە ژانری ڕۆمانتیک و فۆلکلۆریی لەخۆ گرتووە کە لە قەوارەی ڕوقعی و لە دووتوێی ٥٢ لاپەڕەدا بە لۆگۆی ئەنستیتۆی زانست زاگرۆس، لە لایەن بڵاوگەی زایەڵەی شاری مەریوان ئاراستە کراوە.