تاریخ: ۱۴۰۳/۵/۲۵
هۆنراوەکانی شاعیری مەهابادی چاپ و بڵاو کرایەوە


بەپێی هەواڵی هاژە، بەرهەمی نوێی، محەممەدسەدیق وەلیزادە، ناسراو بە تاپۆ لەژێر ناوی "تیڕۆژی شادی" چاپ و بڵاو کراویەوە.

ئەم کتێبە لە ۵١٨ لاپەڕەدا لەلایەن بڵاوگەی تینوو مەهاباد لە چاپ دراوەناوەڕۆکی کتێبەکە بریتیە لە چەند شێوازی شێعری وەک، کلاسیک، نوێ و ... .


دیزانی ناوڕەۆکی کتێبی تیڕۆژی شادی به دەستی ئەنوەر مەلامحەممەدی ئەنجام دراوە و دیزانی ڕووبەرگ کاری پەروین تاڵانەیە.


پێشتر سێ کتێبی محەممەدسەدیق وەلیزادە (تاپۆ)، بڵاو کرابووەوەئەم سێ بەرهەمە بریتی بوون لە: « ڕۆچەنایەک بۆ تەنیایی» کە کۆمەڵێک کورتەچیرۆک لەخۆ دەگرێ و «قۆناغێک بۆ ئارامی» کە وەرگێڕانی شێعرە و «زمزمه عاشقی» که شێعری کلاسیک و نوێی فارسییە.


محەممەدسەدیق وەلیزادە (تاپۆ) لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی لە شاری مەهابادە و لە بواری هونەری خۆشنووسیشەوە شارەزایە.