تاریخ: ۱۳۹۵/۱۲/۱۵
نیوکۆنگفۆ کارە کوردەکان بوونە پاڵەوانی ئێران
کۆنگفۆ کارە کوردەکان لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی وڵات لە قەزوێن ٣٢ میدالیای ڕەنگامەیان لە تەمەنە جیا جیاکاندا وەدەست هێنا و توانیان لە ٤ بەشدا پلەی یەکەم بەدەست بهێنن.

بە راپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، کێبڕکێیەکانی کۆنگفۆ جۆری نیو کۆنگفۆ، پاڵەوانیتی وڵات بە بەشداری پارێزگاکانی ئێران لە چوار ڕێنجی تەمەنیدا و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە پارێزگای قەزوێن بەڕێوە چوو و یانەی کوردستان توانی لە هەر چوار تەمەنەکەدا پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.

یانەی کوردستان بە سەرپەرشتی موحەمەد فەلاحی و ڕاهێنەریی ئەفشین شێخ ئەحمەدی، ئەمیر فەیزی، کاوە قادری و زانیار کەریمی لەم کێبڕکێیانە بەشداریان کرد و بە بەدەست هێنانی ١٤ زێڕ، ٤ زیو و ١٢ برۆنز پلەی یەکەمیان بە دەست بهێنا.

پارێزگای کوردستان لە ئاکامدا و لە بەشی یانەیی ئەم کێبڕکێیانەدا توانیی پلەی یەکەم لە چوار تەمەنی نەونەمامان، تازە لاوان، لاوان و گەورەساڵان دەست بخات و بووە پاڵەوانی ئێران.