تاریخ: ۱۴۰۳/۴/۵
بەرهەمی نوێی نووسەری مەهابادی بڵاو کرایەوە


بەپێی هەواڵی هاژە، بەرهەمی نوێی ئەنوەر خاتەمی، نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی مەهابادی چاپ و بڵاو کرایەوە.


کورتەڕۆمانی "شار"، بەرهەمی، نووسەر و وێژەوانی ئاڵمانی "هێرمان هێسە"یە که لەلایەن ئەو نووسەرە لە فارسییەوە بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراوەتەوە.

ئەم بەرەهەمە لە ۶٧ لاپەڕەیەدا لەچاپ دراوە. دیزاینی ناوەڕۆکی کتێبەکە لەسەر ئەستۆی ئەنوەر مەلامحەممەدی بووە.

بەرهەمی شار لە ۵٠٠ تیراژدا لە لایەن چاپەمەنیی "تینوو موکریان" بڵاو کراوەتەوە.

سەیدئەنوەر خاتەمی، ناسراو بە "هەواڵ" ساڵی ١٣۵٢ی کۆچیی هەتاوی لە شاری مەهاباد لەدایک بووە و سەرەتاکانی دەیەی ٧٠ی هەتاوی دەستی بە کاری ئەدەبی کردووە.