سه‌رۆکی ئه‌ندازیاریی کانگاکانی کوردستان ڕایگه‌یاند که به زوویی کوردستان ده‌بێته جه‌مسه‌ری به‌رهه‌م هێنانی زێڕ له ئێران.
به ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، بێهروز قادری وتی: پارێزگای کوردستان له ڕوویی کانگاوه پارێزگایه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده. ئێمه له‌م پاریزگایه‌دا ۱۸ جۆر ماده‌ی کانگایی گرنگمان هه‌یه که بریتین له به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ، به‌ردی ئاسن، سیلیس و زێر و هتد، هیوادارم ئه‌م کانگایانه پشکی باشیان له په‌ره‌سه‌ندنی که‌رتی پیشه له کوردستاندا هه‌بێت.
ئه‌و زیادی کرد: له داهاتوویه‌کی نزیکدا کوردستان له ڕووی به‌رهه‌م هێنانی زێڕه‌وه ده‌بێته جه‌مسه‌رێکی گرنگ له ئێران. به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به هاوکاری هه‌موو به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ته تاکوو هه‌رچی زووتره بێته دی و ئاسانکاری بۆ بکرێت.
قادری وتی: له ڕووی خوێندکاریه‌وه له به‌شی ئه‌ندازیاری، کوردستان یه‌کێکه له‌و پارێزگایانه‌ی که له ئاستێکی باڵادا خوێندکاری به‌شی ئه‌ندازیاری هه‌یه که هه‌موویان له ئاستی ئێران‌دا له پله‌ی زۆر باڵا دان، کانگاکانی کوردستان ده‌توانێت باشترین هه‌لی کار بۆ ئه‌م ئه‌ندازیار و خوێندکارانه بڕه‌خسێنێت.
شایانی باسه که پارێزگای کوردستان له ڕووی کانگاییهوه له دوو به‌شی ده‌وڵه‌تی و تایبه‌ت له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا سه‌رمایه‌دانه‌ری زۆری له سه‌ر کراوه و ده‌توانێت ئاڵ و گۆڕیی باش له ئابووری ئه‌م پارێزگایه‌دا دروست بکات.