تاریخ: ۱۴۰۳/۳/۳۰
دۆزینەوەی جوانترین بەردەنووسراوی ئوراتوویی لە ورمێ

بەهرووز خان محەمەدی، کۆنینەناسی ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە شرۆڤەی بابەتی دۆزینەوەی بەردەنووسراوی ورمێ کە یادگاری پادشاکانی ئورارتووییە، ئەوەی جوانترین بەردەنووسراو وەسف کرد.

 

میراتی فەرهەنگی لە ساڵی 1354 لە سەر تەپۆڵکەیەک لە مەحموود ئابادی ورمێ بەردەنووسراوێکی سەردەمی ئوراتوویی دۆزیەوە و بۆ مۆزەخانەی ورمێی گواستەوە و ئێستاش هەر لەوێ ماوەتەوە.

 

دکتۆر حەمید خەتیب شەهیدی کە دوو ساڵ دوای ئەوە هەر لە وئ شوێنە ئاسەواری کڵێسەیەکی دۆزیەوە لە ئەو بارەوە دەڵێت: وادیارە ئەو بەردە نووسراوە لە شوێنی سەرەکی خۆی هەڵگیردراوە و وەکوو شتێکی پیرۆز هێنراوەتە کڵێسە لە سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاست.

 

ئەو بەردەنووسراوە 14 هێڵی لەسەرە و بریتیە لە نامەی پادشای ئوراتوو بۆ بەرزڕاگرتنی خودا و قوربانی کرد ؛ە دەرگای خوداکانی ئورارتوویی