سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له میانه‌ی سه‌فه‌ره‌کی بۆ تورکیا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان به سه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌حمه‌د تورک دیدار و گفتوگۆی کرد.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی هاژه، که‌مێک پیس ئیستا له شاری ئه‌سته‌نبۆڵ کۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتیی گەلان "هەدەپە" دەستی پێ کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەریەک لە ئەحمەد تورک و سڕی ساکک، وەک نوێنەرانی هەدەپە بەشدارن.
به گوێره‌ی هه‌وڵی باس نیوز، چاوەڕوان دەکرێت پرسی چۆنیەتی دەست پێ کردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان حکوومەتی تورکیا و کوردی ئه‌م وڵاته تاوتوێ بکرێت.
دوای تەواوبوونی ئەو کۆبوونەوەیە، بارزانی، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بیناڵی یەڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەنجام دەدات.
پێشتر لە میانی دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا، بارزانی ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە بۆ بارودۆخی ئێستای تورکیا، واباشترە دەمیرتاش و هاوڕێکانی کە ئێستا زیندانی کراون، ئازاد بکرێن.
سەرچاوە: مێهر