تاریخ: ۱۳۹۵/۱۲/۹
ئێران دووەمین خەڵاتی ئۆسکاری مسۆگه‌ر کرد

هاژه ـ ڕێ‌وڕەسمی ڕاگەیاندنی براوەکانی هەشتاونۆیه‌مین خەڵاتەکانی سینەمایی ئۆسکار له‌حاڵێکدا له سالۆنی تیاتری دالبی هالیوود بەڕێوە چوو که فیلمی "فرۆشەر" توانی دووەمین خەڵاتی ئۆسکاری بیانی بۆ سینەمای ئێرانی مسۆگه‌ر بکات.

ئه‌سغەر فەرهادی بۆ دووەم جار سینەمای ئێرانی خاوەن خەڵاتی ئۆسکار کرد. ئه‌و پێشتر به فیلمی "جودایی نادر له سیمین" له ساڵی 2012دا توانیبووی ئۆسکاری باشترین فیلم وەدەست بێنێت.

ئه‌نووشە ئه‌نساری که به نوێنه‌رایه‌تی له فەرهادی له ڕێ‌وڕەسمی ئۆسکاردا بەشداری کردبوو، کاتی وەرگرتنی خەڵات به گێڕانه‌وە له فەرهادی، فەرمانه‌که‌ی دۆناڵد ترامپ سەرک کۆماری وڵاته یه‌کگرتووەکانی سەبارەت به کۆچ و کۆچبەران ئیدانه کرد و وتی: به مه‌به‌ستی ڕێزدانان بۆ خەڵکی وڵاته‌که‌م له ڕێ‌وڕەسمی ئۆسکادار بەشداریم نەکردووە.

فەرهادی دوو ئێرانی نیشته‌جێی ئه‌مریکای (دکتور فیروز نادری و ئه‌نووشە ئه‌ساری) به نوێنه‌رایه‌تی له خۆی ڕەوانه‌ی ئه‌م ڕێ‌وڕەسمه کردبوو.