تاریخ: ۱۴۰۳/۲/۲۵
کتێبی مۆسیقای یارسان لە کرماشان بڵاو کرایەوە

بڵاوگەی سەرانە کتێبی مۆسیقای یارسان، سروودە ئایینی و تەرزە کۆنەکانی تەنبوور، لە زمانی عەلی ئەکبەر مورادییەوە بەرهەمی حەیدەر کاکی ڕەوانەی بازاڕ کرد.

 

کتێبی مۆسیقای یارسان لە 318 پەڕە بە نرزی 5 پێنج ملیۆن و پانسەد هەزار ڕیاڵ لە چاپ دراوە.

 

ئەو کتێبە بەرانبەر گرتەی دەنگی مامۆستا عەلی ئەکبەر مورادییە کە لە چوار سی دی سەرەتا لەلایەن خانووی فەرهەنگەکانی جیهان لە پاریس و پاشان لەلایەن بڵاوگەی ماهوورەوە لە ژێرناوی مەقامانی یاری نووسرا و بلاو کراوەتەوە.

 

وەرگێڕانی شێعرەکانی ئەو کتێبە لەسەر شانی دکتۆر سەیاد محەمەد و نۆت نووسی کامپیۆتەری سەعید ئیبراهمی و محەمەد جەواد ئەحمەدزادە ئەنجامیان داوە./ مێهری کوردی