به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی هاژە، بڕیار وایه که که‌یهان که‌لهوڕ، هونه‌رمه‌ندی ناوازه‌ی کورد، به‌یانی له‌گه‌ڵ ئۆرکێستر فیلارمونیکی ئۆرلاندۆ له تاران کۆنسێرتێک به‌ڕێوه ببه‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هونه‌رمه‌ندی ناوداری کورد، که‌یهان که‌لهوڕ بڕیار وایه که ڕۆژی دووشه‌مه له‌گه‌ڵ ئۆرکێستر فیلارموونیکی ئۆرلاندۆ له ئه‌مریکا ملۆدی "شاری تاریک" به کۆنسێرتێک پیشكه‌ش بکات. ئه‌م ملۆدیه چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا له لایه‌ن که‌یهان کهلهۆڕهوه بۆ یادی شه‌هیدانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه داڕێژراوه و له ئاستی جیهانیدا ناوبانگێکی زۆری هه‌یه.
که‌یهان که‌لهوڕ که هاوکات ژه‌نیاری گرووپی جاده‌ی هەورێشمەوە، له‌مباره‌وه وتی: من کاتی خۆی له کاره‌ساتی حه‌ڵه‌بجه شۆک بووم و ملۆدی شاری تاریکیشیم بۆ یادی شه‌هیدانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌رهه‌م هێنا.
ئه‌و زیادی کرد: شاری تاریک به‌شێکی سه‌ره‌کی له‌م کۆنسێرته‌یه به‌ڵام چه‌ند ملۆدییهکی دیکه‌ش پێشکه‌ش ده‌که‌م. کۆنسێرته‌که له ژێر ناوی "دیداری ڕۆژهه‌ڵات" به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و سه‌باره‌ت به دۆخی جیهان وتی: دۆخه‌که به‌داخه‌وه خراپتر و خراپتر ده‌بێت و ڕه‌نگه شه‌ڕی زۆری دیکه‌ش به‌ڕێوه بێت. ئه‌م دۆخه دۆخێکی ئاسایی نییه. من ئێرانیم، زیاتر له ۵۰۰ هه‌زار ئێرانیش له کالیفۆرنیا ده‌ژین و هه‌موویان که‌سانی سه‌رکه‌وتوون، هیوادارم هونه‌ر بتوانێت ڕۆڵێکی باشی له نێو خه‌ڵکی جیهاندا هه‌بێت و زیاتر له یه‌کتریان نزیک بکاته‌وه.
شایانی باسه که ئه‌م کۆنسێرته ڕۆژی ۹‌ی ڕه‌شه‌مێ (به‌یانی) له هۆڵی پلازا لایۆی ئه‌یاله‌تی ئۆرلاندۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.
سەرچاوە: مێهر