بە پێی هەواڵی هاژە، شاخەوان عوسمانی، وێنەگری سنەیی نازناوی A FIAP لە فیدراسیۆنی جیهانی فۆتۆگرافی وەرگرت.
نازناوی AFIAP یان "FIAP Artist" یەکەم ناونیشانە کە دەتوانرێت لە فێدڕاسیۆنی جیهانی فۆتۆگڕافی FIAP وەربگیرێت.
ئەم ناونیشانە دەدرێتە ئەو فۆتۆگرافیانەی کە کارە هونەرییەکانیان بە بەشداریکردن لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فۆتۆگرافی بە سەرپەرشتی فیاپ لە وڵاتە جیاوازەکاندا پەسەندکراون.
شاخەوان عوسمانی لە دایک بووی ساڵی ۱۳۶۴هەتاوییە و نزیک بە بیست ساڵە سەر قاڵی هونەری وینەگریە.
بەشیک لە دەسکەوتەکانی ئەم هونەرمەندە بریتین لە:
میدالیای زێڕی جیهانی GPU لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی DESIRE، سربیا ٢٠١٧
لە فێستیڤاڵی یۆرکشایر لە ئینگلتەرا
پلەی یەکەمی فستواڵی نیونەتەوەیی Fin 2018 لە وڵاتی پۆرتەگاڵ
بەڕێوەبردنی پێشانگای تاکەکەسی لە زانکۆی سەنت جۆرج پۆرتەگاڵ
ئەندامی ڕەسمی فیدراسیۆنی جیهانی وێنەی فیاپ
میدالیای زێڕ و خەڵاتی تایبەتی ٢٠١٩ی فێستیڤاڵی جیهانی فۆتۆگرافی ئاساهی شیمبۆن ژاپۆن ٢٠١٩
بردنەوەی شریتی شینی شەرەف لە فیدراسیۆنی جیهانی هونەری فۆتۆگرافی FIAP 2020 و خاوەن چەندبن خەڵات و دەسکەوتی گرینگی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی.
پلەی یەکەمی فستواڵی نیونەتەوەیی Fin 2018 لە وڵاتی پۆرتەگاڵ
بەڕێوەبردنی پێشانگای تاکەکەسی لە زانکۆی سەنت جۆرج پۆرتەگاڵ
ئەندامی ڕەسمی فیدراسیۆنی جیهانی وێنەی فیاپ