بە پێی هەواڵی هاژە، ڕۆژی چوارشەممە ۵ی بانەمەڕی ۱۴۰۳، تاقمێک لە هونەرمەندانی مەهابادی بە بۆنەی ڕۆژی هونەر سەردانی مامۆستا عەزیز شاڕۆخیان کرد.
مەناف ئیرانپەنا، ناسر باباییان، کاکە ئیسماعیلی و ئەشکان گەرمسیری لەم سەردانیکردنەدا بەشدار بوون.
مەناف ئیرانپەنا، هونەرمەند و شانۆکار لەم کۆڕەدا گوتی: ئەمڕۆ هاتووین وێڕای سەردانیکردنی مامۆستای تاقانەی شار و وڵاتەکەمان، پێی بڵەین کە پێزانی ئەو هەوڵ و تێکۆشانەی عەزیز شاڕۆخین کە لە هەمبەر هونەری گەلەکەماندا نواندوویەتی.
گوتیشی: ڕێزلێنان و بەسەرکردنەوەی هونەرمەندان تا ئەوکاتەی لەژیان ماون دەبێ ببێتە نەریتێک لەنێو شارۆمەندان و هاووڵاتییان و هەموومان دەبێ پێزانی هونەرمەندانی و کەسایەتییە بلیمەتەکانمان بین.