تاریخ: ۱۳۹۵/۱۲/۷
هەواڵنێرێکی ڕووداو گیانی لە دەست دا
به‌ پێی ڕاپۆرتی هاژە، ڕۆژی شەممه 7ی ڕەشه‌ممه‌ی 95ی هه‌تاوی، له‌ كاتى ڕووماڵ كردنی شه‌ڕى موسڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، شیفا گەردی، ميدياكار و هەواڵنێری تۆری میدیایی ڕووداو گیانی لە دەست دا و وێنەگرەکەشی بریندار بوو.

شیفا گەردی لەو ناوچەیە گیانی له دەستداوە، کە چەند ڕۆژێکە لە بەری ڕاستی موسڵ کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و لەوێدا بۆمبێکی چیندراوی بەجێماوی داعش پێیدا تەقیەوەتەوە.

شیفا زکری ئیبڕاهیم، ناسراو بە شیفا گەردی لە 1-7-1986 لە ئاوارەيیدا و لە شاری ورمێ له دایک بووە.