تاریخ: ۱۴۰۳/۱/۲۹
بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە دۆسێلدۆرف

یەکەم فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە ٢٥ ی ئاپ لە دۆسێلدۆرفی ئەڵمانیا دەست پێدەکات و تا ٢٨ ی ئاپ درێژەی دەبێت.

 

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە دۆسێلدۆرف لە ڕێکەوتی ٢٥ ی ئاپەوە دەست پێدەکات . ئەو فێستیڤاڵە لەلایەن تیمی سینەمایی ئارت ڕیکۆردز بەڕێوە دەچێت و تا ٢٨ ی ئاپ درێژەی دەبێت. بڕیارە لە ئەو فێستیڤاڵە زیاتر لە ٣٠ کورتەفیلم و و درێژ ، فیلمی بەڵگەیە دوو سینەما نمایش بکرێت.

 

لە ئەو بەیاننامەدا ڕاگەیێندراوە: ئەمە یەکەم فێستیڤاڵە و تێیدا گرینگی دەدرێت بە شەنگال و کۆمەڵگای ئێزدی لە کوردستان و دیاسپۆرا.

لە ئەو فێستیڤاڵە فیلمەکانی: نامەگەلێک لە شەنگالەوە، هێزا، کەچێن ڕۆژێ، مەلائێکەتێن شەنگالێ، ژیانی دوای داعش و هتد بڵاو دەکرێتەوە.