تاریخ: ۱۳۹۵/۱۲/۵
ماتۆر سیکلێتی باڵندە به‌رهه‌م هێنرا
یەکەمین هاوربایک کە مرۆڤ هەڵدەگرێت بۆ یەکەم جار لە جیهاندا تاقی کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، کۆمپانیای Hoversurf بەرهەم هێنەری ئەو تەکنۆلۆژیا بێ وێنەیە، کەرەسەی هاتوچۆی ئاسمانی یەک کەسی بەرهەم هێنراوە کە دەتوانێت لە ئاسماندا سه‌فه‌ر بکات.

بۆ بەرهه‌رم هێنانی ئەم هاوربایکە کە Scorpion3 ناویەتی، گەڵاڵەی موتۆر سیکلیتێکی ستاندارد بە تەکنۆلۆژیای کواد کۆپتری تێکەڵ بووە. بەکارهێنەرانی ئەو کەرەسەیە دەتوانن لە ئاسماندا هاتوچو بکه‌ین.

بەرهەم هێنەرانی Scorpion۳ پاگەندە دەکەن ئەم ئامیرە هاتوچووە دەتوانێت نێزیک ١٢٠ کیلۆگرام کێش هه‌ڵگرێت و خێراییەکەشی ٣٠مایل لە کاتژمێردایە. هەروەها هاوربایک دەتوانێت تا ٢٧ خولەک لە ئاسماندا بفڕێت.