تاریخ: ۱۴۰۲/۱۲/۲۳
زیاتر لە 200 نەخشەی قاڵی دەستچنی سنە چاپ کرا

جێگری پیشە بچووکەکانی شەریکەی شارۆچکە پیشەییەکانی کوردستان وتی: زیاتر لە 200 جۆری نەخشەی ناوچەیی و کۆنی قاڵی دەستچنی سنە کۆ کراوەتەوە و لە قاڵب کتێبێکدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

 

عەلی ڕەجەبی ڕایگەیاند: یەکێک لە بەرنامەکانی پڕۆژەی گەشەی پیشەی قاڵی دەستچن لە پارێزگا، کۆ کردنەوەی نەخشەی کۆن و ناوچەییەکانی قاڵی دەستچنە کە ئەو بابەتە گرینگە هاتووەتە دی.

 

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە قاڵی یەک پۆی سنە سەرەتاکانی ئەمساڵ تۆماری جیهانی کرا، زیادی کرد: لە سەر داخوازی و پاڵپشتی شەریکەی شارۆچکە پیشەییەکانی پارێزگا زیاتر لە 200 نەخشەی خۆجەیی و کۆنی قاڵی دەستچنی ناوچە سنە کۆ کراوەتەوە و لە دوو تۆی کەێبێکدا چاپ کراوە.