ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە کتێبی وێنەکێشەکانی کرماشان وەکوو بەرهەمێکی پڕبایەخ و مانا بە بەشداری هونەرمەندان و نووسەران و شاعێران و مۆسیقارەکان بەڕێوە چوو.
پازدەی ڕەشەممە لە شاری کرماشانی ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە کتێبی وێنەکێشەکانی کرماشان بە بەشداری هونەرمەندان و نووسەران و شاعێران و مۆسیقی زانەکان بەڕێوە چوو.
ئەو کتێبە بەبایەخە لەلایەن دوو خانمە هونەرمەند و لێکۆڵەرەوە واتا مریەم ودودیان و زەهرا پوورخۆشەوە کۆ کراوەتەوە و لە چاپ دراوە و پێشەکیەکەشی لەلایەن دکتۆر محەمەد عەلی سوڵتانییەوە نووسراوە.