تاریخ: ۱۴۰۲/۱۲/۲۲
ناسینی کورتەفیلمی دارتاش


کورتە فیلمی دارتاش لە بەرھەم ھێنانی خەلیل سەحراگەرد کە ساڵی ٢٠٢٣ بڵاو بووەتەوە.

دارتاش یەکەمین تەجرووبەی دەرھێنەریی خەلیل سەحراگەردە.


دارتاش باس لە ژیانی نەجارێکی مەریوانیی کەمەندام بەناوی حوسەین مەحموودی دەکات کە کە لە پەنا ھەموو ئەو کەلوپەلانەی بەرھەمیان دێنێت؛ لە دار، بۆ ئەو کەسانەی کە بەھۆی بەرکەوتن لەگەڵ مینە چێندراو و نەتەقیوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەکەدا کەمەندام بوون، لاقی دەستکرد دروست دەکات.

ئەم بەڵگەفیلمە بە شیکردنەوەی مینە چێندراوەکان دەست پێ دەکات کە چ ئاسەوارێکیان بەدواوە دێت و ھێستاش سەرەڕای لابردنی زۆربەیان و پاککردنەوەی ناوچەکان، بەشێکیان ھەر ماون و جێی مەترسین بۆ خەلکی سڤیل و ئاسایی.


خەڵاتەکان:

خەڵاتی یەکەمی بیست و نۆھەمین خولی فێستیڤاڵی Tara Chamois

خەڵاتی لێژنەی داوەرانی سی و حەوتەمین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی پارنو

خەڵاتی سێھەمین فیلمی باشی ژینگەیی لە نۆیەمین فێستیڤاڵی گرین مۆنتێنێگرۆ

خەڵاتی باشترین کورتە بەڵگەفیلم لە بیست و چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی لوکانیا

خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم لە فێستیڤاڵی بیگ سکای

خەڵاتی باشترین کورتە بەڵگەفیلم لە چاردەھەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی ھامبورگ

خەڵاتی فەخری بەشی بەڵگەفیلمی بیست و چوارەمین فێستیڤاڵی ئۆجای

خەڵاتی ڕەخنەگرانی چاردەھەمین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی چاگرین

خەڵاتی باشترین کورتە بەڵگەفیلمی نێونەتەوەیی لە فێستیڤاڵی shorts mexico

خەڵاتی لێژنەی داوەرانی ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کاسۆل