لە درێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن ئەدەبی دیالۆگی مەهاباد لە دوو ڕۆژی جیاواز بە ڕێکەوتی یەکشەممە ۱۵، سێ شەممە ۱۷‌ی ڕێبەندانی۲۷۲۳ی کوردی کۆڕی شرۆڤەو لێکدانەوەی کتێبی کورد کێیە؟ لە مامۆستا «سۆران حەمەڕەش» لە ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبیەکان لە مەهاباد بەڕێوە چوو.
سەرەتای دانیشتەکە خاتوو «چرۆ پەرویزنیا» وەک کۆڕگێڕ و بەڕێوبەری دانیشتنەکان هەر وەها خاتوو «تروسکە بەرخانە» وێرای بەخێرهاتنی دانیشتوان تەوەرو ناوەرۆکی کۆبووونەوەی ئەمجارەیان بۆ هۆگران شی کردەوە.
دوکتۆر هاشم ئەحمەدزادە پێ وایە"زمان وه‌ك هێمای بوون و كه‌ره‌سه‌ی هزر و ده‌ریای مه‌له و ده‌شتی پیاسه و چیای سه‌ركه‌وتن، بڕیارده‌ری هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤه‌كانه. له سه‌رده‌می ئه‌فسانه كۆنه‌كانه‌وه گرنگیی زمان سرنجی مرۆڤی ڕاكێشاوه و هاوزمانیی مرۆڤه‌كان ته‌نانه‌ت ترسی وه‌به‌ر ئافرێنه‌ریش هێناوه و هه‌وڵی هاوزمانانی بۆ سازكردنی بورجی بابێل پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه و بۆ پێش‌گرتن له هاوده‌نگییان، وێڵ و ئاواره‌ی ئه‌م جیهانه به‌ربه‌رینه‌ی كردوون. داهێنانی نووسین ئه‌و لێهاتووییه به‌رچاوه بوو كه پێوه‌ندیی ڕابردوو و داهاتووی ده‌سته‌به‌ر كرد و به‌رده‌وامیی ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤه‌كانی له‌مه‌ڕ ژین و دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵام بۆ پرسیاره به‌رده‌وامه‌كانی تۆمار كرد. ئه‌گه‌ر به‌شێك له خولیای مرۆڤه‌كان له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا هه‌وڵدان بووبێت بۆ تێگه‌یشتن له مانا و ئامانجی ژیان، ئه‌وه بێ هیچ گومانێك زمان بووه كه هه‌م داڕێژه‌ری پرسیار بووه و هه‌میش دۆزه‌ره‌وه‌ی وه‌ڵام. پاراستنی په‌یڤه‌كانی زمان، له‌ڕاستیدا، تۆماری ڕه‌وتی بێوچانی ئه‌م خولیایه‌یه. فهرههنگنووسهكان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه باری قورسی ئه‌م ئه‌ركه‌یان خستووه‌ته سه‌ر شان و به‌م كاره‌شیان قورسایی لهتاقهتنههاتووی بوونیان بۆ مرۆڤه‌كان سووك كردووه. له هه‌لومه‌رجی ئاڵۆز و دژواری زمانی كوردیدا، فه‌رهه‌نگنووسی، ئه‌و ئه‌ركه پڕئازار و تاقه‌ت پرووكێنهیه كه له ئه‌حمه‌دی خانییه‌وه به سه‌دان شۆڕه‌سواری گۆڕه‌پانی زمان، ئه‌سپی تیژئاژۆی خۆیان تێدا تاو داوه و سه‌روه‌ت و سامانی زمانیی كوردی ئاخێوه‌رانیان پاراستووه. ڕێزگرتن له پشووی درێژی ئه‌م شهنگهسوارانه شه‌رتی وه‌فادارییه به ده‌نگ و په‌یڤ و ڕسته و گوتار كه دواجار هه‌موویان زاده‌ی زمانن."
پرس و ژیانی سیاسی بەشێكی بنچینەیی كێشە خۆلێلانە دراوەكانی مرۆڤە، واتە لە سەرەتاوە سیاسەت وەك كێشە دەخوێنینەوەو تێیدەگەین و بەرخوردی لەتەك دا دەكەین، هیچ بێ دەربەستییەكیش لەم ئاستەدا ناتوانێت پاساو هەڵگربێت. هەر دەرگیرییەك بە كێشەوە ناواخنیانە ئاماژەی پێویستی بڕیاردانە. سیاسەت پرسە و كێشەیە و ئافرێنەری گەلێك كێشەی دیكەی ژیانی و بوونەوییە، كە مرۆڤ دەخاتە بەردەم تاقیكردنەوەی گەورەوە بۆ وەڵامدانەوە بە بانگی بوون، وەڵامدانەوە بەو بانگكردنە بوونەوییەی لە جەوهەری كێشاویبوونی سیاسەتەوە دێتەدەرێ و، هەر خودی ئەو وەڵامگۆییە ئەتوانێت ڕەسەناێتی هەر مرۆڤێك دەستنیشان بكات. سیاسەت كێشەیە، لەبارەیەوە لێكۆڵینەوە دەكەین و لە چەند ئاستێكی دیاریكراودا ئیشیی لەسەر دەكەین. بەكارخستنی ڕوانگەیەكی فەلسەفی و گیانی بەرفراوان لەسەر سیاسەت و دەركەوتە جیاوازەكانی و، ئەو پەیوەندیانەی مرۆڤ و پرس و جوڵانەوەكان و دەرهاویشتەكانیان هەیانە، بنەمایەكی خوازراویی ئێمەیە بۆ ڕوانین و قووڵبوونەوە.
سەردێڕی وتار و لێدوانەکانی ئەم کۆبوونەوە لە لایان ئامادەبوان بریتی بوون:
۱. «خاتوو تروسکە بەرخانە» لە شرۆڤەی کتێبی کورد کێیە باس لەسەر(مێژووی کورد و ڕەچەلەکی زمانەکەی لە سەرەتای شارستانیەتەوە هەتا سەدەی دەیەمی زایینی) دەکات.
۳. «خاتوو فەوزیە یاهو» بە سەردێری وتارێک لە ژێر ناوی ڕۆڵی بەرچاوی ئافرتان لە مێژووی کورد و کوردستاندا چەند مژاری تر بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
۳. «بەڕێز یۆسف بابەکی» بە سووکە ئاورێک لە کتێبی کورد کێیە؟ لە نووسینی سۆران حەمەڕەش لێکدانەوەی خۆیانی ئاراستە کرد.
۴. «خاتوو گەلاوێژ بەیگ نیا» لە لێدوانەکەی خۆیاندا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم کتێبە دەسپێکێکە بۆ زانایان و نووسەرانی کورد کە دەست بە تۆژینەوە بکەن تا زۆر پسپۆرانەتر خۆمان بناسین بە بلگەو سەنەد.
۵. «خاتوو ماریا بابامیری» یادداشتێکی کورت لە ژێر ناوی مێژوو بە سۆمیر دەست پێدەکا.
۶. «خاتوو ئارەزوو قادری» وتارێک لە ژێر ناوی
کورد و بنەماکانی مێژوویی لە کتێبی کورد کێیە؟ دەخاتە بەرباس.
۷. «خاتوو چرۆ پەرویزنیا» بە سەردێری وتارێک لە ژێر ناوی سەرەتایەک سەبارەت بە میژوو و ڕەچەڵەکی کورد، و دابەشکردنێکی نوێ بۆ قۆناغەکانی زمانی کوردی لە کتێبی کورد کێیە؟
کۆڕەکە هەر وا بەردەوام دەبێت بە هاوڕێیەتی بەشداربووان و بە کۆبەندێک لە بیر و بۆچوون لە گۆشەنیگای تایبەوە، بە دیالۆگ و گوفتوگو مشتومڕی زیاتری کتێبەکەو ناوەرۆکی دەقەکان زیاتر شی کرایەوە. لە کۆتایی دانیشتنەکەش بە ناساندنی کتێبی مانگی داهاتوو لە ژێر ناوی «خوشەهای خشم لە نووسینی جان اشتاین بک» کۆتایی بە کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەمجارەی ئەنجومەنی دیالۆگ هات. شایانی باسە کوێ وتار و لێکدانەوەکانی ئەم دانیشتنە لەسەر کاناڵی «ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد» بڵاو دەکرینەوە.
لێژنەی بەڕێوبەرایەتی ئەنجومەن ئەدەبی دیالۆگی مەهاباد. سپاس و پێ‌زانین بۆ ئەندامانی ژووری دیالۆگ.